ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول و ڤان دایک لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان رێککەوتوون

یاریگا-یانەی لیڤەرپوول سەرقاڵی درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی دیاری یانەکەیان ڤێرجل ڤان دایکن.

بەگوێرەی میرۆر بەرگریکارە هۆڵەندییەکە رەزامەندی نیشانداوە تاوەکو ٢٠٢٥ لە لیڤەرپوول بمێنیتەوە و لە بەرامبەردا موچەکەی لە ١٢٥ هەزار پاوەندی هەفتانەوە زیاد دەکرێت بۆ ٢٠٠ هەزار پاوەند.

ڤان دایکی ٢٨ ساڵ لە کۆتا سێ کاندیدی خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفایە، لە زستانی ٢٠١٨دا بەرامبەر بە ٧٥ ملیۆن یۆرۆ لە ساوزهامپتۆنەوە گوێزرایەوە بۆ لیڤەرپوول بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی.  ناوبراو رۆڵێکی گرنگی گێڕاوە لە ئاستە بەرزەکەی ریدز لەم دوو ساڵەی رابردوودا و هەروەها بەدەستهێنانی خولی پاڵەوانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button