ئینگلتەرا

بە شەش کەس لە “دانی درینکواتەر” یان دا بەهۆی مێبازی لەگەڵ خۆشەویستی یاریزانێکی دیکە

دانی درینکواتەر تووشی لێدان و برینداربوون هات پاش ئەوەی هەوڵیدا کچێک لە یانەیەک هەڵبخەڵەتێنێت کە خۆشەویستی یاریزانێکی دیکەیە.

بەگوێرەی رۆژنامەی The Sun ناوبراو هەوڵیداوە کچێک رازیبکات لەگەڵیدا بڕواتەوە بۆ ماڵەوە لە کاتێکدا زانیویەتی ئەو کەسە خۆشەویستی گۆسی نەتلی یاریزانی سکەنسۆرب یونایتدە و بە دەنگی بەرز وتوویەتی “ئەو دەبێت لەگەڵ من بێتەوە بۆ ماڵەوە”.

دواتر لە دەرەوە شەش کەس هێرشیان کردووەتە سەری و یەکێکیان هاواری کردووە “لە ئەژنۆی بدەن”. سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە ناوبراو توشی درزی پاژنەی پێ بووە و رەنگە مانگێک دووربکەوێتەوە.

دانی بەرامبەر بە پارەیەکی زۆر لە لێیستەرەوە گوێزرایەوە بۆ چێڵسی، بەڵام سەرکەوتوونەبوو لە بلوز و ئەم وەرزە بە خواستن یاری بۆ بێرنلی دەکات. دابەزینی ئاست و پێکانە بەردەوامەکانی بە تەواوی لە شانۆی یاریگاکان دووری خستووەتەوە.

 England and Chelsea star Danny Drinkwater, pictured after he was attacked by six thugs outside of a nightclub

بابەتی زیاتر

Back to top button