ئیسپانیائینگلتەرا

راهێنەری ئیسپانیا : گۆڵپارێزی سەرەکی یەکلا نەبووەتەوە

یاریگا-کیپا ئەریزابالاگا لە کۆتا چوار یاری هەڵبژاردەی ئیسپانیادا پارێزگاری لە گۆڵی وڵاتەکەی کردووە بەڵام بەگوێرەی مۆرینۆی راهێنەری ئیسپانیا ئەو باسە یەکلانەبووەتەوە.

مۆرینۆ وتی “من گۆڵپارێزی سەرەکیم نیە، رەنگە لە هەموو کاتێکدا بگۆڕێت، من پەیامێکم بە هەرسێ گۆڵپارێزەکە گەیاندووە، ئەویش ئەوەیە کە ئەرکی من زەحمەت بکەن و ئاسان نەتوانم یەکلاببمەوە. هەرسێکیان زۆر پیشەگەرن و ناتوانم بڵێم کامیان خوازراوترە لای من”.

هەڵە گەورەکانی دیخیا لەگەڵ ئیسپانیا و مانچێستەر یونایتد، ئەو یاریزانەی لە پێکهاتەی سەرەکی ماتادۆر دوورخستووەتەوە. لەو کاتەوەی مۆرینۆ بووەتە راهێنەر کیپا سەرجەم یارییەکان لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە. هەرچی پاو لۆپێزی گۆڵپارێزی سێهەمە هێشتا دوورە لە ئاستی رکابەریکردن لەگەڵ دوو گۆڵپارێزەکەی دیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button