ئینگلتەرا

ڤینگەر: سەڵاح خۆپەرست نەبێت هاوشێوەی مێسی یە

یاریگا-ئارسن ڤینگەر پێی وایە لەم دواییەدا محەمەد سەڵاح زیاتر هەوڵ بۆ خۆی دەدات وەک لە یانەکەی و پێشی وایە ئەگەر خۆپەرست نەبێت هاوشێوەی لیۆنێل مێسی یە.

ڤینگەر بۆ بێین سپۆرت وتی “ئەو وەک مێسی یە، بەڵام دەبێت وەکو ئەویش هەوڵبدات ئاستی جێگیر بێت بەڵام مێسی یاریزانێکی تەواوە و گۆڵیش دروست دەکات. سەڵاح لەم دواییەدا خووی بەوەوە گرتووە خۆی گۆڵ تۆماربکات. ئەمە شتێکە لەگەڵ ئەزموون و تەمەن پێی دەگات کە بزانێت کەی خۆی گۆڵ تۆماربکات و وە کەی پاس بدات”.

تۆمەتبارکردنی سەڵاح بە خۆپەرستی لەلایەن ڤینگەر پاش ئەوە هات سادیۆ مانێ لە یاری هەفتەی چوارەمی پریمەرلیگ توڕەبوو لە سەڵاح بەهۆی پاس نەدان بە هاوتا ئەفریقییەکەی لە کاتی چەند هەلێکی زێڕین دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button