ئینگڵته‌را

فۆدن وەڵامی رەخنەکانی گواردیۆلا دەداتەوە

یاریگا-فیڵ فۆدن یاریزانی لاوی یانەی مانچێستەر سیتی لێدوانەکانی پیپ گواردیۆلا رەتدەکاتەوە و دەڵێت ئەوە بۆچوونی خۆیەتی.

فۆدن وەرزی رابردوو بە یەکێک لە درەوشاوەترین یاریزانە لاوەکانی ستیزن و ئینگلتەرا ناودەبرا بەڵام لەم وەرزەدا بە کەمی یاری پێدەکرێت. گواردیۆلاش سەبارەت بەو باسە وتبووی “فۆدن کەسێکی شەرمنە لە خۆ سەلماندن و پێویستە وەک یاریزانەکانی دیکەمان هەوڵی زیاتر بدات و یەکلاکەرەوەبێت”.

فۆدن لە وەڵامدا وتی “ئەوە بۆچوونی خۆیەتی و من چۆنم وەها دەمێنمەوە، من خۆم دەزانم کە بەتەواوی ئامادەم بۆ یاریکردن و هەموو رۆژێکیش لە مەشقەکان ئەوەی نیشان دەدەم”.

فۆدن لە یاری ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵدا ئاستێکی بەرزی نیشاندا، بەڵام دووبارە تانەی لە گواردیۆلا دا و وتی “هیوادارم سەیری ئەو یارییەی کردبێت بەڵام پشووی وەرگرتووە و خەریکی گۆڵفە لەبری ئەوە”.

ناوبراو لەم وەرزەدا تەنها ١٠ خولەک بەشداری پێککراوە دوای تێپەڕبوونی چوار هەفتەی پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button