ئیتاڵیا

پۆگبا لە یارییە دۆستانەکانی یوڤێنتۆس دوورخرایەوە

پاوڵ پۆگبا ناتوانێت بەشداری لە یارییە دۆستانەکان و خۆئامادەکارییەکانی یانەکەی بکات بۆ وەرزی نوێ.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە ١٢ مانگ لەمەوبەر تووشی پێکانێکی درێژخایەن هات و تا کۆتاییەکانی وەرزی رابردوو نەگەڕایەوە، پاش گەڕانەوەشی دووبارە تووشی پێکان هاتەوە.

هەرچەندە چاوەڕواندەکرا لە پێکانەکەی چاک بووبێتەوە بەڵام ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەر ئەمڕۆ بۆ توتۆ سپۆرت وتی

پێ وانیە پاوڵ بتوانێت بەشداری یارییە دۆستانەکان بکات ئەو نەگەڕاوەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکان و هێشتا هەر بەتەنها مەشق دەکات. ئەو بە باشی مەشقەکانی ئەنجام دەدات بەڵام ساڵی رابردووش جار جار دەگەڕایەوە و دووبارە ئازاری هەبوو. دەبێت لانیکەم مانگێکی دیکە بوەستین بەر لەوەی لەگەڵ تیمەکەدا بیبینینەوە”.

دوێنێ لە راپۆرتێکی شیکاریدا راگەیەندرا پۆگبا گرانبەهاترین یاریزانە لە تۆپی پێ دا بە لێکدانەوەی ئەو مووچەیەی وەریدەگرێت بەرامبەر بە خولەکەکانی یاریکردن. ناوبراو لەوکاتەوەی گەڕاوەتەوە بۆ هەر خولەکێک یاریکردن نزیکەی 50هەزار دۆلار لەسەر یوڤێنتۆس کەوتووە و ئامادەش نیە مووچە 8 ملیۆن یۆرۆییەکەی کەمبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button