ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگیاریگا

دوو ئاماری مێسی، لەلایەک دڵخۆشکەر و لەلایەک تۆقێنەرن بۆ مانچستەر!

یاریگانێت- ئەمشەو لە میانی یارییەکانی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنسلیگ، یانەی مانچستەر یونایتد میوانداریی بارسێلۆنا دەکات.

ئامارەکانی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یەکەمی بارسا، ڕەنگە لە یەک کاتدا هەم دڵخۆشکەر، هەمیش تۆقێنەربن بۆ مان یو. دڵخۆشکەرن، چونکە لیۆ نەیتوانیوە 11 یاری لەدوای یەک لەم قۆناغەی چامپیۆنسلیگ گۆڵ تۆمار بکات. کۆتا جار تۆڕی گۆڵی هەژاندبێت، ساڵی 2013 بوو بەرامبەر پاریس سانت ژێرمان. لەو کاتەوە تا ئێستا، مێسی لە وشکەساڵیی گۆڵ تۆمارکردندا ڕادەگوزەرێت.

گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانا بێبەش نییە لە ئاماری تۆقێنەر لە پاڵەوانێتییەکە، بە تایبەت بەرامبەر یانە ئینگلیزییەکان، بە شێوەیەک توانیویەتی لە 30 یاریدا بەشداربێت لە 28 گۆڵ، 22 گۆڵی لێ تۆمار کردوون و پاسی 6 گۆڵیشی بە هاوتیمەکانی داوە، لە کاتێکدا هیچ یاریزانێکی دیکە لە خولەکە لەو ڕووەوە هێندەی لیۆ ئازاری یانەکانی ئینگلیزی نەداوە.

بۆ زانین، ئەمشەو دوو یاریتر لە قۆناغەکە بەڕێوە دەچن، یۆڤی دەبێتە میوانی ئەژاکسی هۆڵەندیی، ئۆڵدترافۆردیش باوەش بۆ یارییەکەیتر دەکاتەوە.

Back to top button