ئیسپانیا

واندا مێترۆپۆلیتانۆ دوو هێندەی ڤیسێنتی کاڵدیرۆن داهاتی هەیە

یاریگا-یاریگای واندا مێترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید قازانجی بەرچاوی بەدەستهێناوە بۆ یانەکە.

بەگوێرەی مارکا پێشبینی دەکرێت داهاتی یاریگا بۆ وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ بگات بە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ، ئەوەش دوو هێندەی داهاتووی پێشووی یانەکەیە لە یاریگای ڤیسێنتی کاڵدیرۆن.

بەر لە دوو ساڵ ئەتلەتی بەفەرمی پێی نایە یاریگا نوێیەکەی کە ١٤ هەزار هاندەر زیاتر دەگرێت لە یاریگای پێشوویان، ئەمەش یارمەتی ئەو یانەیە دەدات کە فرۆشی بلیتی وەرزی (ئەو بلیتانەی بە درێژایی وەرز بەکاردێن) بەرزببنەوە بۆ ٥٨ هەزار.

ئەمە جگە لەوەی بە تێكڕا ژمارەی هاندەرانی هاتوو بۆ یارییەکانی ئەتڵەتیکۆ لە خاکی خۆیدا زیاتربووە، یانەکە ١٠ ملیۆنی یۆرۆی ساڵانەی دەست دەکەوێت بەهۆی فرۆشتنەوەی ناوی یاریگا. هەروەها لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا چەند کۆنسێرتێکی گەورەی تێداکراوە و یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگیشی بەخۆیەوە بینی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button