ئەفریقاگرنگترین

ئیتۆ وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند

یاریگا-ساموێل ئیتۆ لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند.

ئەستێرە کامیرۆنییەکە لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە ” کۆتایی هات. کاتی سەرکێشییەکی تازەیە، سوپاس بۆ هەمووتان بۆ پشتیوانی و خرۆشانتان”.

ئیتۆ خاوەنی ١١٨ یاری نێودەوڵەتی بوو لەگەڵ کامیرۆن و یاری بۆ یانەکانی ریاڵ مەدرید،مایۆرکا،بارسێلۆنا،ئینتەرمیلان،ئانژی،چێڵسی،ئیڤەرتۆن، سامپەدۆریا و ئەنتالیا و کۆنیاسپۆر ئەنجامداوە. وەرزی رابردووشی لە خولی قەتەڕی لەگەڵ یانەی قەتەڕ بەسەربرد.

ناوبراو وەک یەکێک لە باشترین هێرشبەرەکانی مێژووی بارسا دەمێنێتەوە پاش تۆمارکردنی ١٠٨ گۆڵ لە ١٤٤ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button