ئیسپانیا

بارتۆمیۆ: میسی دەتوانێت بە بێ پارە بڕوات بەڵام متمانەم پێیەتی

یاریگا- جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئەوەی دووپاتكردەوە كەوا هیچ دوو دڵ نیە لەو ڕێككەوتنەی لە گرێبەستەكەی لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكەی دایە، كەوا دەتوانێت بە بێ پارە لە وەرزی داهاتوو یانەكە جێ بهێڵێت.

لە لێدوانەكانی بۆ كەناڵی بارسێلۆنا بارتۆمیۆ ووتی: میسی تا ساڵی 2021 گرێبەستی هەیە، هەروەها لە گرێبەستەكەیدا لەسەر ئەوە ڕێككەوتووین كەوا یاریزانەكە بۆی هەیە وەرزی داهاتوو بە بێ پارە بڕوات و یانەكە جێبهێڵێت.

هەروەها بەردەوام بوو ووتی: ئێمە هەموو ئازادیەكمان پێداوە لە هەڵبژاردنی داهاتووی، بەڵام ئەو هاندەرێك و عاشقێكی سەرسەختی بارسێلۆنایە، من زۆر ئارام و ئاسودەم لەم بابەتەدا.

لە كۆتاییشدا ووتی: چاڤی و ئینێستا و پۆیۆل هەمان ڕێككەوتنمان هەبووە ، ناكرێ لەگەڵ میسی بیگۆڕین، من هیچ گومانێكم نیە كە دەمێنێتەوە لەگەڵمان بۆ چەندین ساڵانی دیكە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button