کوردستان

خولی نایابی کوردستان راگیرا

هەردی حەسەن

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری راگرتنی خولی نایابی دا بەهۆی شەڕو ئاژاوەکانی ئەم دواییە.

ماوەی دوو هەفتەیە لەدوای تەواوبوونی یارییەکان گرژی و ئاڵۆزی یاریگاکان دەگرێتەوە. ئەمڕۆش یەکێتی تۆپی پێ رایگەیاند خولەکە تا کاتێکی نادیار دواخراوە.

هاوکات لە بەیاننامەکەدا داواکراوەلە سەرجەم یانەکانی پلە نایاب رۆژی شەممە ٤/١٣ کاتژمێر ١١:٠٠ پێشنیوەڕۆ نوێنەریان لە بارەگای تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن و لەو کۆبوونەوەیەشدا بڕار لەسەر چارەنووسی خولەکە دەدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button