ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئۆسمان دێمبلی سزا دەدرێت

یاریگا
ئۆسمان دێمبلی، هێرشبەری فڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە هۆی فێڵ کردن لە پزیشکانی یانەکەی چاوەڕێ دەکرێت سزا بدرێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئاشکرای کردووە، هێرشبەرەکەی بلاوگرانا کاتێک لەهەفتەی یەکەمی لالیگا تووشی پێکان بوو، دوای یارییەکە ئامادە نەبوو پشکنینی پزیشکی بکات و خۆی لەو کارە دزییەوە، بەڵام دواتر دەرکەوت ئەو پێکانی هەیە و بەم هۆیەوە پێویستی بە سێ هەفتە هەیە بۆ چاکبونەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە دوای ئەوەی بەرپرسانی بارسا زانیان کە ئۆسمان ویستویەتی فێڵ لە پزیشکەکان بکات، چاوەڕێ دەکرێت سزای بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button