ئه‌وروپا

دوو یاریزانە رووسیەکە لە زیندان ئازاد دەکرێن

یاریگا
ئالێکساندەر کۆکۆرین و پائۆل مامائێف دوو یاریزانە رووسیەکە دوای ئەوەی دەستگیر کران و بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دران، ئەمڕۆ سزایەکەیان گۆڕانکاری بەسەردا هات.

پێگەی BBC بڵاویکردۆتەوە ئەو دوو یاریزانە لە مانگی ئۆکتۆبەری 2018 بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی قەدەخەکرا و کحولیەکان لەلایەن دادگای وڵاتەکەیانەوە دەستگیر کران و سزای زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا، بەڵام ئەمڕۆ دادگای شاری بلگورود تانەکەی ئەو دوو یاریزانەیان پەسەند کرد و بریاردرا کە بەم زووانە ئازاد بکرێن

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە سزاکەی پێشووی ئەم دوو یاریزانە دوور خستنەوەیان بوو لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەشیان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەم کەیسە یەکلا نەبۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button