ئینگلتەرا

کاندیدی باشترینەکانی مانگی هەشتی پریمەرلیگ راگەیەندران

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا ناوی کاندیدەکانی راگەیاند بۆ خەڵاتی باشترین یاریزان و راهێنەری یەکەم مانگی وەرزی نوێی پریمەرلیگ.

لە یاریزانەکاندا ناوی تیمو پوکی هێرشبەری نۆریچ سیتی دەبینرێت لە پاڵ سێ یاریزانی مانچێستەر سیتی؛ ئەگوێرۆ،ستێرلینگ، دی برۆین. وە ئاشلی بارنز لە بێرنلی و رۆبێرتۆ فێرمینیۆ لە لیڤەرپوول. سەرجەمیان یاریزانی هێڵی پێشەوەن.

پوکی خاوەنی پێنج گۆڵە و ئەگوێرۆ شەش گۆڵ. ستێرلینگ پێنج گۆڵ. هەروەها دی برۆین خاوەنی پێنج ئەسیستە. فێرمینیۆ دوو گۆڵ و دوو ئاسیستی هەیە و بارنزیش خاوەنی چوار گۆڵە. ئەمەش پاش تەنها چوار هەفتە لە تێپەڕبوونی خولەکە.

وەرزی رابردوو هیچ یاریزانێک نەیتوانی دوو جار وەک یاریزانی مانگ دیاری بکرێت و خەڵاتەکان هەر مانگێک بەسەر یەکێک لەم یاریزانانە دابەشکران : ئەگوێرۆ، ستێرلینگ، لوکاس مۆرا، ئێدین هازارد، ئێمیریک ئاوبامیانگ، ڤێرجل ڤان دایک، مارکوس راشفۆرد، سادیۆ مانێ، جەیمی ڤاردی.

لە راهێنەرەکانیشدا خاوەن پلەی یەکەم و دووهەم  گواردیۆلا و کلۆپ دەبینرێن لە پاڵ رۆی هۆدسنی راهێنەری کریستال پاڵاس و برێندان رۆجەرزی راهێنەری لێیستەر.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button