ئیسپانیا

کۆرتوا لە خراپترین ئاستی خۆیدا لەگەڵ ریاڵ مەدرید

یاریگا-تیباو کۆرتوا گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید دوورە لە ئاستی راستەقینەی خۆی لەوکاتەوەی پەیوەندی بە ریاڵ مەدرید کردووە تاوەکو ئەمڕۆ.

گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە بە باشترینی جامی جیهانی ٢٠١٨ دەستنیشانکرا و دوای ئەوەش پەیوەندی بە قەڵای سپییەوە کرد بەڵام لە ٣٠ یاری لالیگادا ٤٠ گۆڵی لێ تۆمارکراوە. هەروەها رێژەی گەڕاندنەوەی تۆپی دابەزیووە بۆ ٦٥٪ لە کاتێکدا لە چێڵسی ٧٠٪ و لە ئەتڵەتیکۆ ٧٢٪ بوو.

تیباو لە هەر یارییەکدا بە تێکڕای ١.٣٧ گۆڵی لێ تۆمارکراوە بۆ هەر یارییەک لە کاتێکدا لە ئەتلەتی ئەو رێژەیە ٠.٨١ بوو. ئەمە جگە لەوەی لە کۆتا ١١ یاریدا لەگەڵ مەدرید لە سەرجەمیاندا گۆڵی لێ تۆمارکراوە.

بەپێچەوانەی خواستی هاندەران ریاڵ مەدرید بڕیاریدا کەیلۆر ناڤاس بفرۆشێت بە پاریس سان جێرمان و کۆرتوا لە یانەکە بهێڵێتەوە، هەروەها ئاریۆلای گۆڵپارێزی پێشووی پاریس وەک گۆڵپارێزی دووهەم دەست بەکاردەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button