ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مێسی مافی ئەوەی هەیە تاکلایەنە بارسێلۆنا جێبهێڵێت

یاریگا-بەندێک لە گرێبەستەکەی لیۆنێل مێسی دا رێگە بەو یاریزانە دەدات لە کۆتایی هەر وەرزێکدا بێت یانەکە جێبهێڵێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆل، لیۆ لە ساڵی ٢٠١٧دا گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢١ نوێکردەوە بەڵام لەو ساڵەدا بەندێکی لە گرێبەستەکەی زیادکردووە کە تێیدا دەڵێت هەرکاتێک ئەو یاریزانە تەمەنی گەیشتە ٣٢ ساڵ دەتوانێت دوای کۆتایی وەرز یانەکە جێبهێڵێت.

لەگەڵ ئەوەی بارسا لەوکاتەدا بەو بەندە رازی بووە بەڵام ئێستا لە هەوڵدان گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە. لیۆش تا ئێستا نوێی نەکردووەتەوە و مافی ئەوەشی هەیە تاکلایەنە بڕیاری رۆیشتن بدات.

هەرچەندە نازانرێت بۆچی لیۆ داوای ئەو مافەی کردووە بەڵام هیچ ئاماژەیەک نیە بەوەی ئەو یاریزانە بەمزووانە کاتالۆنیا جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button