ئیسپانیاگرنگترین

ڤاڵدانۆ: زیدان گۆڕاوە و سەری لە هەمووان تێکداوە

یاریگا-خۆرخی ڤاڵدانۆ بەڕێوبەری گشتی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید رەخنە لە زینەدین زیدان دەگرێت و دەشڵێت هەمان زیدانی پێشوو نیە.

مەدرید بە راهێنەرایەتی زیدان لە کۆتاییەکانی وەرزی رابردوو، هەروەها لە سەرەتای ئەم وەرزەدا ئاست و ئەنجامی وەک پێویست نیە.

ڤاڵدانۆ باسی بارودۆخی مەدرید دەکات و وتی “یەکێک لە کێشەکانی مەدرید هێڵی بەرگرییە، هەموو یاریزانەکان بەگوێرەی ئارەزووی خۆیان یاری دەکەن و بەهۆی ئەوەش زۆرجار لە پێگەکانی خۆیان دووردەکەونەوە. کاتێکیش یارییەکە گەرم دەبێت، وادیارە کە دەشڵەژێن و هەموو فرمان و پلانێک وون دەبێت.  کێشەکانی مەدرید لەم وەرزەدا هاوشێوەی کێشەکای پارساڵ نین، وە ئەوەی تا ئێستاش بینیومانە پێمان دەڵێت زیدانیش وەک خۆی نەماوە”.

ڤاڵدانۆ درێژە بە قسەکانی دەدات و وتی “لە هاویندا، سەری لە هەمووان تێکدا بە هاندەرانیشەوە. بڕیار وابوو بەیڵ بڕوات بەڵام ئێستا بێ رکابەر لە پێکهاتەی سەرەکیدایە. وە بڕیاربوو پۆگبا بێت بەڵام نەهات و زیدان بە گریمانە کاری دەکرد و پلانەکانی بە جۆرێک دانابوو کە پۆگبای تێدابێت. بە بڕوای من لەبری باشترکردنی تیمەکە، ئەو سەری لە یاریزانەکان تێکداوە”.

ریاڵ لە سێ یاری سەرەتای ئەم وەرزەدا پێنج خاڵی هەیە و لە یارییە دۆستانەییە خۆئامادەکارییەکانیش ئاستی وەک پێویست نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button