چامپیۆنزلیگ

کاسیاس توڕەیە لە ناوبژیوان پاش شکستەکەیان

یاریگا-ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی یانەی پۆرتۆ نیگەرانە لە بڕیارەکانی ناوبژیوان پاش شکستەکەیان لە خولی پاڵەوانەکاندا بەرامبەر لیڤەرپوول بە ئەنجامی ٠-٢.

گۆڵپارێزە بە ئەزموونەکە سەرەتا وتی “١٠٠٪ باوەڕم بەوە هەیە کە دەتوانین لە یاری گەڕانەوەدا بارودۆخەکە ئاوەژوو بکەینەوە و سەربکەوین بە تایبەت ئەگەر سەیری یارییەکانی قۆناغی ١٦ بکەین. داوای پاڵپشتی لە هاندەران دەکەین”.

هەروەها کاسیاس لە تویتەر وێنەی دوو رووداوی داناوە کە ناوبژیوان کاردانەوەی نەبووە لە دوو تۆپی محەمەد سەڵاح و ئەلێکس ترێنت ئارنۆڵد دا. لە یەکێکیان سەڵاح بە توندی لە یاریزانێکی پۆرتۆ دەدات و ئەلێکسیش لە ناوچەی سزایان خۆیاندا تۆپ بەر دەستی دەکەوێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button