ئینگلتەرا

ماتیج بۆ سۆڵشایەر: ئەگەر شكست بهێنین تۆ بەرپرسیت

یاریگا-نیمانیا ماتیج دەڵێت ئەگەر لەم وەرزەدا شکست بهێنن ئەوا ئۆلی گونار سۆڵشایەری راهێنەر بەرپرسە.

هەواڵەکان ئاماژە بە تێکچوونی پەیوەندی راهێنەرەکە و ناوەڕاستکارە سڕبییەکە دەکەن، بە تایبەت دوای ئەوەی لە سێ یاری سەرەتای وەرزدا هیچ خولەکێک ماتیج یاری پێنەکرا. هەرچەندە سۆڵشایەر رەتیکردەوە بەڵام خودی یاریزانەکە هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و وتی

“راهێنەر دەبێت بەرپرسیاتی تیمەکە هەڵبگرێت کاتێک دەجەنگن بۆ ناسناو و ئەگەر تیمەکەش شکستی هێنا، راهێنەر بەرپرسیارە. لە ١٠ ساڵی رابردوودا هەمیشە یاریم کردووە، بە سادەیی پێم وت کە هەڵەیە یاریم پێناکات لە کاتێکدایە من بەوپەڕی توانامەوە هەوڵدەدەم و مەشق دەکەم”.

یونایتد دوای چوار هەفتەی ئەم وەرزە تەنها یەک بردنەوە و پێنج خاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button