ئینگلتەراگرنگترین

رۆی کین: هەرگیز لە فێرگسۆن خۆشنابم

یاریگا-رۆی کین کاپتنی پێشووی مانچستەریونایتد زامێکی کۆن هەڵدەداتەوە و دەشڵێت هەرگیز لە سێر ئەلێکس فێرگسۆن خۆشنابێت.

کین یەکێک لە دیارترین  کاپتن و ئەستێرە مێژووییەکانی پریمەرلیگە و لەگەڵ مان یونایتد حەوت ناسناوی پریمەرلیگ و ناسناوێکی چامپیۆنزلیگی بردەوە، تاوەکو لە ٢٠٠٨ بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ فێرگسۆن یانەکەی جێهێشت.

کین بۆ Off The Ball رەتیکردەوە فێرگسۆن یەکێک بێت لە باشترین راهێنەرەکان و هەروەها وتی “هەرگیز لە فێرگسۆن خۆشنابم، لە میدیا وا لێکدرایەوە کە من هەمووان دڵتەنگ کردووە بەڵام بێ مانا بوو چونکە گرنگ نیە فێرگسۆن بێت یاخود پاپای ڤاتیکان، دەبێت بەرگری لە خۆت بکەیت. بێ مانایی بوو کە خەڵک دەیانوت فێرگسۆن دڵسۆزی مانچستەریونایتدە، وە هەڵەش بوون کە دەیانوت ئەو بەتەنها سەرکردایەتی یونایتد دەکات. کاتێک تەمەنم گەیشتە ٣٤ ساڵ بە ناشرینی مامەڵەی لەگەڵ کردم و بەڕێی کردم”.

کین لە ١٩٩٣ لە نۆتینگهام فۆرێستەوە گوێزرایەوە بۆ یونایتد، لەوێ ١٣ ناسناوی بردەوە و بە خراپی لەو یانەیە رۆیشت. خودی فێرگسۆنیش لە پەرتوکی تایبەت بە ژیانی خۆ کە لە ٢٠١٣ بڵاوبووەوە، ئەویش رەخنەی لە رۆی کین گرتبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button