ئینگلتەرا

کیپا باسی ناکۆکییە گەورەکەی دەکات لەگەڵ ساری لە یاری کۆتایی جامی کاراباو

یاریگا-کیپا ئەریزابالاگا گۆڵپارێزی ئیسپانی یانەی چێڵسی، باسی گرژییە بەناوبانگەکەی دەکات لەگەڵ ساری راهێنەری پێشووی بلوز و دان بەوەدا دەنێت هەڵە بووە.

کیپا بڕیاری راهێنەری رەتکردەوە بۆ جێهێشتنی یارییەکە کاتێک ساری ویستی ویڵی کابالێرۆ لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا بەشداری پێبکات و سوود لە ئەزموونی وەربگرێت.

کیپا بۆ کادینا سێر وتی “شانازی بەوە ناکەم کە چی روویدا، ئەو هەفتەیە لە نێو زریانێکی سەختدا ژیانم بەڕێکرد. بارودۆخێک بوو هەرگیز بەخۆمەوە نەبینی بوو، ئەو وایزانی من پێکانم هەیە و شتەکان بەزووی تەشەنەی سەند بەوجۆرەی کەبینرا. داوای لێبوردنم لە ساری و هەمووان کرد و هەر رۆژی ئەوە لەنێو یانەکەدا چارەسەرکرا، بەڵام لە دەرەوە ماوەیەکی خایاند”.

سەرەڕای ئەو رووداوە کیپا تەنها یەک یاری سڕکرا و لە ئینگلتەراش دەنگۆی ئەوە هەبوو، کەمی سزاکەی کیپا یەکێک بووە لە هۆکارەکانی رۆیشتنی ئەو راهێنەرە لە بلوز.

بابەتی زیاتر

Back to top button