ئیتاڵیا

ئەڵتراسەکانی ئینتەر بەرگری لەوکەسانە دەکەن سوکایەتی رەگەزپەرستیان بە لوکاکو کرد!

یاریگا-کۆمەڵەی هاندەرە ئەڵتراسەکانی ئینتەرمیلان پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو کەسانەی سوکایەتیان بە لوکاکو کرد.

لە دووهەم یاری رۆمیلو لەگەڵ یانە نوێیەکەیدا بەرامبەر کالیاری، ناوبراو لەلایەن هەندێک هاندەرەوە سوکایەتی پێککرا و ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

جیاواز لە کاردانەوەکانی دیکە، کۆمەڵەی “لورلا دیلا نۆرد” کە لە ئەڵتراسەکانن لە پەیامێکدا دەڵێن “سڵاو لوکاکو ئێمە ئەو گروپەین کە بەخێرهاتنمان کردیت بۆ میلانۆ لە فڕۆکەخانە. جێگەی داخە پێت وایە ئەوەی روویداوە رەگەزپەرستییە. دەبێت لەوە  تێبگەیت لە ئیتاڵیا هاندەران هەمووشتێک دەکەن تاوەکو تیمی بەرامبەر سەرقاڵبکەن. ئێمە هەمیشە بەخێرهاتنی هەموو جۆرە یاریزانێکمان کردووە بۆ تیمەکان بەڵام ئەم شێوازە هاندانە لە رابردوو بەکارمان هێناوە و بەردەوامیش دەبین. نە ئێمە رەگەزپەرستین، نە هاندەرانی کالیاری”.

دوێنێ سێ شەممە، لەدوای سکاڵاکەی ئینتەر، دادوەر داوای بەڵگەی زیاتری کرد بەر لەوەی بتوانێت سزای کالیاری بدات بە تۆمەتی رەگەزپەرستی.

بابەتی زیاتر

Back to top button