ئیسپانیا

ڤینیسیوس: زیدان پێی وتم دەتوانیت ماوەیەکی زۆر لە مەدرید بمێنیتەوە

یاریگا-ڤینیسیوس جونیۆر یاریزانی ریاڵ مەدرید لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی بارودۆخی ئێستای خۆی کرد لە مەدرید.

لاوە بەهرەمەندە بەڕازیلییەکە بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەڕازیل کراوە و لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی پەیوەندی خۆی کرد لەگەڵ یانەکە و زیندان دا  وتی ” زیدان هەمیشە پێم دەڵێت کە لەسەرخۆ بم و هەوڵی گەشەکردن بدەم، چونکە ئەگەر وابکەم و هەروەها لەبەر ئەوەی پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ یاریزانەکاندا هەیە، ئەوا بۆ ماوەیەکی زۆر لە مەدرید دەمێنمەوە هاوشێوەی مارسێلۆ و کاسیمیرۆ”.

ڤینیسیوس لەم وەرزەدا زیاتر لە باڵی راست سوودی لێبینرا و ئەوەش بەگوتەی مارکا هۆکاری دابەزینی ئاستی یەتی بەڵام ناوبراو وتی “پێشتر لە تیپی لاواندا ئەمەم ئەنجامداوە و لەهەردوولا یاریم دەکرد، پێم وایە بۆ کاروانی یاریکردنم گرنگە بتوانم لە هەردوولا یاری بکەم بەڵام بەدڵنیاییەوە باڵی راست بۆ من قورسترە چونکە کەمتر لەوێ یاریم کردووە و رۆژانە هەوڵدەدەم لە مەشقەکاندا زیاتر پەرە بەخۆم بدەم”.

ڤینیسیوس بانگهێشتکراوە  بۆ دوو یارییە دۆستانەکەی کۆڵۆمبیا و پیرۆ لەگەڵ سامبا و چاوەڕوانی یەکەم یاری فەرمیەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button