ئیتاڵیا

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا لێکۆڵینەوە دەکات لە هووتافکێشانی ڕەگەزپەرستی دژی لوکاکۆ

یاریگا- دواجار یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا هاتە سەر هێڵ بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوەی لە یاری نێوان کالیاری و ئینتەر میلان ڕووی داوە.

لە گەڕی دووەمی یارییەکانی سێریا ئەی هاندەرانی یانەی کالیاری دەنگی جۆراوجۆریان لێ بیستراوە کە کە گوایە لە دژی ڕۆمیلۆ لوکاکۆی هێرشبەری ئینتەر میلان ئەنجامیان داوە، لەو کاتەی ویستوویەتی لێدانی سزا جێبەجێ بکات.

دوابەدوای یارییەکە لوکاکۆ لە بانگەوازێکدا کە لە ئینستاگرامی خۆیەوە بڵاوی کردبۆوە، دژ بە دیاردەکە وەستایەوە و داوای ڕێکاری توندی کرد بۆ بنەبڕکردنی پرسی ڕەگەزپەرستیی.

ئینتەر میلان بە دوو گۆڵی لۆتاریۆ مارتینێز و لوکاکۆ یارییەکەیان بردەوە و ئێستا بە شەش خاڵ بە هاوبەشیی لەگەڵ یوڤێنتوس و تۆرینۆ سەرووی ڕیزبەندییەکەیان گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button