ئه‌وروپائیتاڵیا

بەرگریکارە نوێیەکەی رۆما مانگێک دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
دوای گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی رۆمای ئیتاڵیا، داڤید زاپاکۆستا بەرگریکاری ئیتاڵی بە هۆی پێکان مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

رۆژنامەی کالچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بێ ئەوەی ئاماژە بە جۆری پێکانەکەی گورگەکان بکات، بڵاویکردۆتەوە ئەم بەرگریکارە تووشی پێکانێکی سەخت بووە و بەم هۆیەوە تاوەکو هەفتەی پێنجەمی سێریائەی ناتوانێت یاری بۆ یانەکەی بکات.

زاپاکۆستای 27 ساڵان دوو هەفتە پێش بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەڕا گواسترایەوە رۆما.

Back to top button