ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

خێراترین یاریزانانی چامپیۆنزلیگ دیاریکران

یاریگا
ماڵپەری فەرمی یوێفا خێراترین یاریزانانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگی بڵاوکردەوە و ڤێرجیل ڤان دایک لە پلەی یەکەم دێت.

بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپول لە یاری یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنای ئیسپانیا 34.5 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکی تۆمار کرد و وەکو خێراترین یاریزانی دەست نیشانکرا.

لە پلەی دووەمیش لێرۆی سانێ یاریزانی ئەڵمانی یانەی مانچێستەر سیتی دێت، ئەو یاریزانەش بەرامبەر هۆفێنهایم توانی 34.4 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک تۆمار بکات، لە پلەی سێیەمیش کایل وۆلکەر بەرگریکاری مانچێستەر سیتی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button