ئیتاڵیا

رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی پۆرتوگالی ساڵ دیاریکرا

یاریگا-کریستیانۆ رۆناڵدۆ وەک باشترین یاریزانی ساڵ لە پۆرتوگال هەڵبژێردرا.

ساڵانە لە پۆرتوگال خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆبی ئەو وڵاتە دابەشدەکرێن بەسەر باشترین فیلم/شانۆ/فاشن/وەرزشکار/ئەکتەر/میوزک/زانست و هەتا دوایی.

کریس لە تۆپی پێ دا بۆ حەوتەمین ساڵی لەدوای یەک خەڵاتەکەی بردەوە، ئەمەش پاش بەدەستهێنانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا لەگەڵ پۆرتوگال و خولی ئیتاڵی لەگەڵ یوڤێنتۆس.

برونۆ لاگی راهێنەری بەنفیکاش وەک باشترین راهێنەری پۆرتوگالی دەستنیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button