بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ئیکاردی: لە پاریسم بۆ یاریکردن لە پاڵ ئەستێرە گەورەکان

یاریگا-ماورۆ ئیکاردی لە کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەدا ریزەکانی ئینتەری بەرەو پاریس سان جێرمان جێهێشت.

هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە کۆتایی هێنا بە پەیوەندییە ئاڵۆز و خراپەکەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەدا، ناوبراو لە یەکەم لێدوانیدا وەکو یاریزانی پاریس وتی “ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە بۆ پێشەوە،وە هەلێکی زێڕین بوو تاوەکو یاری بۆ یانەیەکی گەورە بکەم. یاریکردن لە پاڵ ژمارەیەک یاریزانی بەهرەمەند خۆشحاڵم دەکات، من هاتوومەتە ئێرە تاوەکو لە پاڵ ئەواندا یاری بکەم”.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا هەست بەچی دەکات یاری بکات لە پارک دی پرینس وتی “لە راستیدا هەرگیز لێرە یاریم نەکردووە، کاتێک ئەوکارەم ئەنجامدا، وەڵامتان دەدەمەوە”.

پاریس لە کۆتا ساتەکاندا جگە لە ئیکاردی، توانی کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی ریاڵ مەدریدیش بەدەست بهێنێت و پارێزگاری لە نێیمار داسیلڤاش بکات. گواستنەوەی  ماورۆ بە  خواستنە بەڵام پاریس مافی کڕینەوەی هەیە بە ٧٠ ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button