ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێریکسن نیگەرانە لە مانەوە لە تۆتنهام

یاریگا-کریستیان ئێریکسن ئەستێرەی یانەی تۆتنهام بەڕاشکاوانە باس لەوە دەکات هەوڵیداوە یانەکەی جێبهێڵێت و نیگەرانە کە رووی نەداوە.

ئەگەری پەیوەندیکردنی ناوەڕاستکارە دانیمارکییەکە هەبوو بە مانچێستەر یونایتد یاخود ریاڵ مەدرید بەڵام بازاڕی گواستنەوە کۆتایی هات و ئەمڕۆ وتی “هەمیشە پڕوپاگندە هەبووە بەڵام ئەمساڵ زیاتربوو چونکە وادەی تەواوبوونی گرێبەستەکەم نزیک بووەتەوە, گوێ بەوە نادەم کە دەنوسرێت و ئاسانە خۆم یەکلابکەمەوە، خۆزگە بکرایە کە خۆت بڕیارت لە چارەنووست بدایە و زوو کۆتایی پێدەهات، کەسانێکی زۆر ئارەزووی ئەوەیان دەکرد من یاریان بۆ بکەم بەڵام رووی نەدا”.

تۆتنهام بە سەرەتایەکی خراپ هاتووەتە ئەم وەرزەی پریمەرلیگ و لە چوار یاریدا تەنها پێنج خاڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button