ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

سانچێز : تێنەدەگەیشتم بۆچی یاریم پێنەدەکرا لە یونایتد

یاریگا-ئەلێکسز سانچێز بۆ یەکەمجار باسی بارودۆخی خۆی دەکات لە یونایتد پاش پەیوەندیکردنی بە ئینتەرمیلان.

سانچێز تووشی شکستێکی گەورەهات لەگەڵ یونایتدا و سەرەنجام بە خواستن ئەو یانەیەی جێهێشت. ناوبراو لە لێدوانێکدا سەبارەت بە یانەکەی پێشووی وتی “هەمووکاتێک وتوومە، یونایتد ئەو یانەیەی زۆرترین ناسناوی بردووەتەوە لە ئینگلتەرا. کاتێک چوومە ئارسناڵ زۆر دڵخۆشبووم لەوێ، بەڵام دواتر یونایتد سەرقاڵی یاریزان کڕین بوون و دەیانویست شتێک ببەنەوە، ویستم بچمە ئەوێ و هەمووشتێک بەدەست بهێنم و پەشیمان نیم، دڵخۆش بووم لە مانچستەریونایتد بەڵام یارییەک ٦٠ خولەک یاریم نەدەکرد و یاری دواتر بەشداریم پێنەدەکرا بێ ئەوەی بزانم هۆکارەکەی چی بوو”.

گواستنەوەکەی سانچێز بە خواستنە و بەگوتەی سۆڵشایەری راهێنەر، بۆ وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button