ئه‌وروپائیتاڵیایاریگا

لوکاکو: لە پرسی ڕەگەزپەرستییدا لە بری بەرەوپێشچوون، بەرەوپاشەوە دەڕۆین!

یاریگا- جارێکیتر یاریزانەکانی خی ئیتاڵیی دەنگی ناڕەزایەتییان لێ بەرز بوویەوە لە هەمبەر بە هووتافی ڕەگەزپەرستیی و ئەم جارە لۆکاکوی یاریزانی نوێی ئینتەر میلان چەقی بابەتەکەیە.

لە گەڕی دووەمی یارییەکانی خولی ئیتاڵیی ئینتەر میلان و کالیاری ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و ئینتەر توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە ڕێگەی لاوتارۆ مارتینێز و لوکاکۆوە بگاتە سەر گۆڵی یانەی خانە خوێ، کە وەک هێرشبەرە بەلجیکییەکە باسی لێوە دەکات، گوێبیستی هوتافی ڕەگەزپەرستی بۆتەوە لەلایەن هاندەرانی کالیارییەوە. وەک لە ستۆری ئینستاگرامەکەیدا نووسیبویەتی: “لە مانگی ڕابردوودا زۆر یاریزان دەیانناڵاند بەهۆی توندوتیژیی ڕەگەزپەرستییەوە. دوێنێش من ئەوەم چەشت. تۆپی پێ یارییەکە، بۆوەی هەموونان چێژی لێ وەرگرن. نابێت هیچ پاکتاوکردنێکی ڕەگەزیی قەبووڵ بکەین کە شوورەیی بێت بۆ وەرزشەکەمان. هیوادارم فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهانەوە بە توندی بەرپەرچی هەر جۆرە پاکتاوێک بدەنەوە. لە سۆشیاڵ میدیاشەوە (ئینستاگرام و تویتەر و فەیسبووک) پێویستە باشتر کار بکەن هاوشانی یانەکان، چونکە ڕۆژ نییە پۆستێک ببینیت و کۆمێنتێکی ڕەگەزپەرستیی لە ژێرەوەی نەنووسرابێت لەسەر ڕەنگ. چەندین ساڵە ئێمە ئەوە دەڵێینەوە و کەچی هیچ هەنگاوێک ناگیردرێتە بەر. بەڕێزان، ئەوە لە ساڵی 2019داین، کەچی لە بری بەرەوپێشچوون، بەرەوپاشەوە دەڕۆین. پێموابێ پێویستە ئێمە وەک یاریزان یەکبگرین و قسەمان هەبێت لەسەر ئەم پرسە تا وەرزشەکە بە خاوێنی بهێڵینەوە و پڕچێژبێت بۆ هەموو کەسێک.”

هاوکات ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر ڕەتی کردەوە کە گوێی لە هوتافیی ڕەگەزپەرستیی بووبێت، بەڵام جەختیشی کردەوە کە لە ئیتاڵیا پرسەکە تۆخترە وەک لە ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button