ئه‌مریکائینگڵته‌را

سۆڵشایەر لە وەڵامی زاڵاتاندا: “ژمارەکەم دەزانێت.”

یاریگا- سەرەتای هەفتە زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بە لێدوانێکی، جارێکیتر میدیاکانی بەخۆوە سەرقاڵ کرد و پرسی گەڕانەوەی بۆ مانچستەر یونایتد وروژاند. ئەمڕۆ سۆڵشایەری ڕاهێنەری یانە ئینگلیزییەکە وەڵامی دایەوە.

یاریزانە ناودارە سویدییەکە کە لە ئێستادا لە خولی ئەمریکی تواناکانی خۆی پیشان دەدات، ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ڕیزی شەیتانە سوورەکان خستە ڕوو لە بارێکدا ئەگەر هاتوو مانچستەر پێویستیان بە هێرشبەرەکەی گالاکسی بێت.

سۆڵشایەر لە وەڵامی پرسیاری ئەو ئەگەردا، پێکەنینەوە گوتی: “بەڵێ، ئەوە ئەگەر تەمەنی 28 ساڵ بێت نەک 38, ئەوەش جیاوازییەکی زۆرە. لێرەش لە یونایتد کاتێکی نایابی بەسەر برد، ئەو هێشتا ئاستی باش پێشکەش دەکات. کێش دەزانێت! ژمارەکەم دەزانێت، ئەگەر جیددی بێت ئەوە من هەمیشە کراوە دەبم قسە لەگەڵ زاڵاتان بکەم. بەڵام باوەڕناکەم ئەو گواستنەوەیە ڕوو بدات، ئەو لێرە سەردەمی خۆی بەسەر برد، پێموانییە لەو بابەتەدا جیددی بووبێت.”

ئیبرا لە 2016-2018 یاریی بۆ مان یو کرد و توانی لەگەڵ یانەکەدا نازناوی یۆرۆپالیگ ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button