ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نساگرنگترین

سێکوچکەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر ریال مەدرید یاری ناکەن

یاریگا
کلیان مباپێ، نێیمار داسیلڤا و ئێدینسۆن کاڤانی، هەر سێ هێرشبەرەکەی پاریس سانجێرمان بەرامبەر ریال مەدرید یاری ناکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە نێیمار بە هۆی سڕ کردن و مباپێ و کاڤانی ئەمانیش بەهۆی ئەو پێکانەی تووشیان بووە بەشداری یاری گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید ناکەن، هەرچەند چاوەڕێ دەکرێت گۆڵکارە ئۆرۆگواییەکە تا ئەو کات ئامادە بێت.

پاریس سانجێرمان لە یەکەم یاری ئەم وەرزەی چامیۆنزلیگ 18ـی مانگی داهاتوو میوانداری ریال مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button