ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: مێسی بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی ناکات

یاریگا
ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پشت راستیکردەوە لیۆنێل مێسی بەشداری یاری داهاتووش بەرامبەر ئۆساسۆنا ناکات.

راهێنەری بلاوگرانا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی ئاماژەی بەوە کرد لیۆ لە پێکانەکەی چاک نەبۆتەوە و یاری ئەم هەفتەیەش بەشداری ناکات و هیواشی خواست بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا بگەڕێتەوە. ڤالڤێردی سەبارەت بە گواستنەوەی نێیمار گووتی ” چاوەڕێ بکەن تاوەکو دوو شەممەی داهاتوو هەموو شتێک یەکلا دەبێتەوە، نامەوێت سەبارەت بەو یاریزانە هیچ قسەیەک بکەم، ئەو یاریزانی یانەیەکی دیکەیە و پێویستە رێز لەو یانەیە بگیرێت.

بارسێلۆنا لە گەڕی سێیەمی لالیگا سبەی شەممەی دەبێتە میوانی ئۆساسۆنا و لیۆنێل مێسی بۆ سێیەم یاری لەسەر یەک بە هۆی پێکان یاری ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button