ئه‌وروپا

نیدڤید: ڤان دایك؟ ڕۆناڵدۆ باشترینە لە ئەوروپا

یاریگا- پاڤڵ نیدڤید جێگری سەرۆكی یوڤێنتوس پێی وایە بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەوروپا لە لایەن ڤان دایك دادپەروەر نەبووە و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شایستەی بردنەوەی خەڵاتەكە بووە.

ڤان دایك بەرگریكاری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی شەوی ڕابردووی بە باشترین یاریزانی ئەوروپا دەستنیشانكرا.

لە لێدوانەكانی بۆ فۆكس نیدڤید ووتی: لە ڕاستیدا پێشبینیم دەكرد ڕۆناڵدۆ خەڵاتەكە بباتەوە، زۆر شتی بردەوە لەگەڵمان لە ئیتاڵیا، خول و جامی بردەوە هەروەها لەگەڵ پورتوگالیش نازناوی بردەوە، چاوەڕوانم دەكرد ئەو بێت بەڵام دەبیت بڕیارەكە وەرگرین.

بابەتی زیاتر

Back to top button