ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

دووەم یاریزانی کەنداوی عەرەبیی ناوی دەچێتە مێژووی چامپیۆنزلیگەوە

یاریگا- شەوی ڕابردوو، بە کۆتایی هاتن بە یارییەکانی پاشکۆی پاڵاوتن بۆ گەشتن بە چامپیۆنزلیگی 2019/20 ناسنامەی سەرجەم یانەکان ئاشکرا بوو.

لە یەکێک لە یارییەکاندا یانەی سلاڤیا پراگ توانی لەسەر حیسابی کلوج ڕۆمانی کورسییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ مسۆگەر بکات، لەو یارییەی کە تێیدا عەبدوڵڵا یوسف ئەهلی لە خولەکی 79 بەشداریی پێکرا، کە ناوبراو تازەگیی گواستراوەتەوە ڕیزەکانی یانە چیکییەکە.

بەوەش عەبدووڵا یوسفی بەحرێنیی دەبێتە دووەم یاریزان لە کەنداوی عەبەرەبییەوە ناوی بچێتە مێژووی چاپمیۆنزلیگەوە دوای هەوار مەلا موحەمەدی یاریزانی پێشووتری هەڵبژاردەی عێراق کاتێک ساڵی 2008 بۆ یەکەم جار لە یانەی ئانۆرسیسی قوبرسی بەرامبەر ڤێردەر برێمەنی ئەڵمانیی یاری کرد.

ئەمشەو تیروپشک کرا بۆ دیاریکردنی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان و تێیدا یانەکەی هێرشبەرە بەحرێنییەکە کەوتە کۆمەڵەی شەشەم کە یانەکانی بارسێلۆنا، بروسیا دۆرتمۆند و ئینتەر میلان دەبینرێن و بە کۆمەڵەی ئاگرینی قۆناغەکە دادەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button