ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پۆگبا دەیەوێت تۆلە لە بەرپرسانی یانەکەی بکاتەوە

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند ئامادە نیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکان داوا دەکات ریزەکانی یانەکەی بەرەو ریال مەدرید جێبێڵێت، بەڵام بەرپرسانی یانەکەی ئامادە نینە دەستبەرداری ببن، لە بەرامبەردا ئەو یاریزانەش ئامادە نیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە پۆگبا و مینۆ رایۆلا کە دەکاتە بەرێوەبەری کارەکانی لە سەر هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریال مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button