ئیسپانیا

پیكی داوا لە نەیمار دەكات بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

یاریگا- جیرارد پیكی بەرگریكاری بارسێلۆنا داوا لە نەیمار دا سێلڤا یاریزانی پێشووی هەمان یانە دەكات كە دووبارە بگەڕێتەوە یانەكە، دوای ئەوەی دوو وەرزە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیەوە كردووە.

لە لێدوانەكانیدا بۆ كەناڵێكی ئیسپانی پیكی ووتی: بێگومان ئاواتەخوازم بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام بڕیار لە دەستی خۆیەتی، ئەوە جێدەهێڵین بۆ خۆی بزانین چ بڕیارێك دەدات.

لەم وەرزەدا بەهۆی دەنگۆی ڕۆشتنی لە یانە فەڕەنسیەكە نەیمار هیچ یاریەكی بۆ یانەكەی ئەنجام نەداوە.

هەروەها یاریزانە بەڕازیلیەكە لە ماوەی ساڵەكانی 2013 بۆ 2017 یاری بۆ بارسێلۆنا كرد و توانی 10 نازناو بەدەست بهێنێت لەگەڵ یانەكە كە گرنگترینیان خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button