ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

پۆدۆلسکی بریارێکی سەیر دەدات

یاریگا
لوکاس پۆدۆلسکی، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا داوا دەکات بەشداری ئۆڵمپیکی 2020ـی تۆکیۆ بکات.

ناوەڕاستکارەکەی پێشووی مانشافت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپۆرت بیڵد گووتی ” ئامادەم لەگەڵ هەڵبژاردەی ووڵاتەکەم بەشداری ئۆڵمپیکی ژاپۆن بکەم، بۆیە ئەگەر بەرپرسانی تۆپی پێ رازی بن، ئەوا بە بێ دوو دڵی ئامادەم ئەم کارە بکەم “.

هەڵبژاردەکانی کە بەشداری ئۆڵمپیک دەکەن، دەتوانن سێ یاریزانی کە تەمەنیان لە سەرووی 23 ساڵە بانگهێشت بکەن، بەڵام ئەستەمە ئەڵمانیەکان بانگهێشتی پۆدۆلسکی 34 ساڵان و یاریزانی یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی بکەن.

Back to top button