ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

زڵاتان: ئەگەر مان یونایتد منی دەوێت ئەوە من لێرەم

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج  ناراستەوخۆ ئامادەیی خۆی نیشاندا بگەڕێتەوە بۆ ریزەکانی مانچستەریونایتد لە گواستنەوەی زستانەدا.

ئیبرا تەمەنی گەیشتووەتە ٣٧ ساڵ بەڵام دوای تۆمارکردنی ٢٢ گۆڵ لە ٢٢ یاری خولی ئەمریکیدا پێی وایە دەتوانێت لە پریمەرلیگ یاری بکات و وتی “بە ئاسانی دەتوانم لە پریمەرلیگ یاری بکەم، ئەگەر مان یونایتد منی دەوێت ئەوە من لێرەم بەڵام ببورن ئێستا گالاکسی خاوەنمە. هەرچەندە ئەرکی خۆم لە ئەورووپا تەواوکردووە، بە ٣٣ ناسناوەوە هاتوومەتە ئێرە و دەمەوێت لێرەش شتێک ببەمەوە”.

زڵاتان پێشتر دوو وەرزی لە یونایتد بەسەر بردووە و ٢٩ گۆڵی لە ٥٣ یاریدا تۆمارکرد. لە ئێستادا ئەو یانەیە قەیرانی یاریزانی بە ئەزموونی هەیە بە تایبەت لە هێڵی هێرشبردندا و هەریەک لە رۆمیلو لوکاکو وە ئەلێکس سانچێزیش ئەو یانەیەیان جێهێشتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button