ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ناچۆ مۆنریاڵ دەگەڕێتەوە لالیگا

یاریگا-ئارسناڵ و ریاڵ سۆسیداد گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گەڕاندنەوەی ناچۆ مۆنریاڵ بۆ وڵاتەکەی.

لەگەڵ ئەوەی ناچۆ لە تەواوی سێ یاری ئەم وەرزەی ئارسناڵ لە پێکهاتەی سەرەکیدابوو بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی چاکبوونەوەی کیران تیێرنی، گەنەرز پێویستی بەو یاریزانە نامێنێت، بە تایبەت کە تەمەنی گەیشتووەتە ٣٣ ساڵ.

بەگوێرەی رۆژنامەکانیش سۆسیداد بەهۆی تەمەنەکەیەوە چاوی لەوەیە بە پارە و موچەیەکی کەم ئەو یاریزانە رازی بکات.

مۆنریاڵ لە ٢٠١٣دا لە مەلەگاوە گوێزرایەوە بۆ ئارسناڵ، دوای شەش وەرز ١٨٧ یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجامداوە و حەوت گۆڵیشی بۆ تۆمارکردوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button