ئینگڵته‌را

واتفۆرد متمانەی بە راهێنەرەکەی نوێ دەکاتەوە

یاریگا-یانەی واتفۆرد بەنیاز نیە خاڤی گارسیای راهێنەر دووربخاتەوە سەرەڕای حەوتەم شكستی لەسەریەک بۆ ئەو یانەیە لە یارییە فەرمییەکان.

سکای سپۆرت رایگەیاندووە بنەماڵەی پۆزی خاوەنی یانەکە پێین وایە هێشتا گارسیا باشترین راهێنەرە بۆ سەرکردایەتیکردنی یانەکە و بەنیازنین دووری بخەنەوە. بەڵکو دەیانەوێت لە یاری رۆژی سێ شەممەی جامی کاراباو بەرامبەر کۆڤێنتری، ئەو یانەیە بگەڕێتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکان و متمانەی بۆ دروست ببێتەوە.

واتفۆرد کۆتا چوار یاری وەرزی پێشووی دۆڕاند، لە نێویاندا شکستەکە گەورەکەی یاری کۆتایی جامی ئینگلتەرا بەرامبەر مان سیتی بە ئەنجامی ٦-٠. لەم وەرزەشدا هەر سێ یارییەکەی دۆڕاندووە و لە کۆتا پلەی ریزبەندی خولەکەدایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button