ئیسپانیا

ماوەی دوورکەوتنەوەی خامێس راگەیەندرا

یاریگا-قەیرانی پێکانەکان لە ریاڵ مەدرید تا دێت قوڵتر دەبێتەوە و خامێس رۆدریگێز نوێترین قوربانییە.

بەدەر لە چاوەڕوانییەکان خامێس لە پێکهاتەی سەرەکی مەدرید دابوو بۆ یارییەکەی ڤالادۆلید بەڵام لە نیوەی دووهەمدا یاریگای جێهێشت و دواتر زانرا ناوبراو ئازاری هەبووە.

پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخستووە ئەستێرە کۆڵۆمبییەکە ئازار بە پووزی گەیشتووە و بەو هۆیەوە ماوەی ٢-٣ هەفتە دووردەکەوێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە هەریەک لە مارکۆ ئاسێنسیۆ،براهیم دیاز، ئێدین هازارد و رۆدریگۆ ش پێکانیان هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button