ئینگڵته‌را

ئۆوین : کلۆپ ماتیپ ـی بەدڵ نیە

یاریگا-مایکڵ ئۆوین ئاشکرایکرد یۆرگن کلۆپ بەنیازە جۆیل ماتیپ بنێرێتە سەر کورسی یەدەگ و لە تواناکانی رازی نیە.

ئۆوین بۆ لیڤەرپوول ئیکۆ وتی “راستییەکە ئەوەیە کلۆپ دەیەوێت ڤان دایک و گۆمێز وەکو بەرگریکار یاری پێبکات و ئەوە نیازی ئەوە. بەڵام وەرزی رابردوو بە ناچاری یاری بە ماتیپ کرد، ئەویش ئاستێکی بەرزی نیشاندا و لابردنی زەحمەت بوو”.

گۆمێز بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە لەگەڵ لیڤەرپوول دەرکەوت بەڵام پێکانێکی درێژخایەن ئەو یاریزانەی بۆ ماوەیەکی زۆر دوورخستەوە و لەم دواییەدا بە هێواشی لیڤەرپوول هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانە دەدات بۆ پێکهاتەی سەرەکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button