ئه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

بەپەلە لە زاری ئەلێگریەوە: ڕۆناڵدۆ بەرامبەر ئەژاکس سەرەکییە

یاریگانێت- لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر ئەژاکسی هۆڵەندیی، ئەلێگری ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس ڕایگەیاند کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەشێوەی سەرەکیی بەشدار دەبێت.

دوای بردنەوە مێژووییەکەیان لە ئەتڵەتیکۆ مەدرید بە هاتریکی ڕۆناڵدۆ لە قۆناغی 16, دۆن بەشداریی هیچ یارییەکی سێریائەی نەکردووە بەهۆی ئەو پێکانەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تووشی هات لە میانی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا.

وا بڕیارە شەوی چوارشەممە خانمەپیرەکە ببێتە میوانی نوێنەرەکەی هۆڵەندییەکە لە میانی یاری چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنس لیگ. لە بارەی بەشداریکردنی ڕۆناڵدۆوە ڕاهێنەرەکی یۆڤی گوتی: “ئەو بەباشیی ڕاهێنانەکانی لەگەڵ تیمەکەدا ئەنجام داوە، بۆیە بۆ سبەی شەو سەرەکیی دەبێت.”

وتیشی، هەریەکە لە سامی خزێرە و ڕۆدریگۆ بێنتاکور لە ناوەند یاری دەکەن، ئێمری جانیش دوور خراوەتەوە بەهۆی هەبوونی پێکانەوە، بەڵام بۆ یاری گەڕانەوە دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button