ئینگلتەرا

پاوڵ مێرسن : تۆتنهام لە ئێستاوە لە دەرەوەی پێشبڕكێی پریمەریگ دایە

یاریگا-پاوڵ مێرسن شیکەرەوە و رۆژنامەنووسی وەرزشی ئاژانسی  سکای سپۆرت پێی وایە یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز لە ئێستاوە لە دەرەوە پێشبڕكێی بەدەستهێنانی ناسناوی پریمەرلیگ دایە.

مێرسن دەڵێت گرنگی بەوە نادەن کە گۆڵ تۆماربکەن و لە کاتێکدا چەند خولەکێک مابوو بۆ کۆتایی یارییەکە بە هیچ شێوەیەک پێیانەوە دیارنەبوو کە هەوڵ بۆ گۆڵ بدەن. لە خۆمم دەپرسی “ئایا دەزانن چەند خولەک ماوە بۆ کۆتایی یارییەکە”. پۆچەتینیۆ تا ئێستا تیمەکەی بۆ یەکلانەبووەتەوە و داهێنەرترین یاریزانیشی کریستیان ئێریکسنە لەسەر کورسی یەدەگە.

تۆتنهام لە سێ یاری سەرەتای ئەم وەرزەدا تەنها چوار خاڵی کۆکردووەتەوە و لە ئێستاوە پێنج خاڵ لەدوای لیڤەرپوولی پێشەنگی پریمەرلیگەوەیە. سپێرز ساڵانێکە لە پلەکانی پێشەوەی خولەکەدا لە پێش یانەکانی وەک مانچستەریونایتد و ئارسناڵ و چێڵسی دەبینرێت بەڵام بەڵام ٥٨ ساڵە نەیتوانیوە ناسناوەکە بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button