فه‌ره‌نسایاریگا

مباپێ نزیکەی مانگێک لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە

یاریگا- ڕاپۆرتە هەواڵییەکان لە فەڕەنساوە بڵاویان کردەوە کیلیان مباپێی ئەستێری پاریس سان جێرمان بەهۆی ئەو پێکانەوەی تووشی بووە، سێ هەفتە تا مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

هێرشبەرەکەی پی ئێس جی لە یاری شەوی ڕابردوویاندا بەرامبەر تولۆز دووچاری پێکان هات و بە ناچاری گێمی دووەم یاریگای بەجێهێشت، لەو یارییەی کە کوڕانی تۆماس تۆخێل بە چوار گۆڵی بێ وەڵام براوە بوون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان، پێکانی ئەستێرە فەڕەنسییەکە ئاستی پلە یەکە و لە ماسوولکەکانی پشتەوەی ڕانیدا دروست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button