ئینگلتەرا

پیپی بوو بە یەکەم یاریزان دوای 50 یاری ڤان دایک تێبپەڕێنێت

یاریگا- 

لە کۆتاییدا دوای 50 یاری، توانرا ڤێرجل ڤان دایکی دڵی بەرگریی یانەی لیڤەرپووڵ تێبپەڕێنرێت.

50 یاری بوو لە میانی خولی ئینگلیزیی، نەتوانرابوو بەرگریکارە هۆڵەندییەکە تێبپەڕێنرێت (مراوغە بکرێت)، تا لە یاریی نێوان ڕێدز و ئارسیناڵ، لە گەڕی سێیەمی پریمەرلیگ، نیکۆلاس پیپی یاریزانی گەنەرز توانی ئەو کارە ئەنجام بدات. یارییەکەش 1-3  لە بەرژەوەندیی کوڕانی کلۆپ کۆتایی هات.

پیپی لە ماوەی گواستنەوەکانی هاوینەی ئەمساڵدا، بە نرخی 80 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی لیلی فەڕەنسییەوە ڕووی کردە ئارسیناڵ و بوو بە گرانترین بۆندی مێژووی یانە لەندەنییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button