ئیسپانیا

باوکی ئانسو: خۆشترین رۆژی ژیانمە

یاریگا-ئانسو فاتی یاریزانی لاوی بارسێلۆنا مێژوویەکی گەورەی تۆمارکرد کاتێک شەوی رابردوو بووە دووهەم لاوترین یاریزانی مێژووی بارسێلۆنا.

هێرشبەرە گینییەکە لەبری لیۆنێل مێسی بانگهێشتکرا  بە تەمەنی ١٦ ساڵ و نۆ مانگ و لە نیوەی دووهەمی یارییەکەدا بەشداری پێکرا.

باوکی ئانسو لە دیمانەیەکدا باس لەوە دەکات ریاڵ مەدرید پارەیەکی زۆری پێداون بەڵام بارسایان هەڵبژاردووە. سەرەتا وتی “ئەمە خۆشترین رۆژی ژیانمە، کە بیستمان ڤاڵڤێردی بانگهێشتی تیمی یەکەمی کردووە، خۆم و هاوسەرەکەم دەستمان کرد بە گریان لە خۆشیدا. کاتێک بینیمان پێی نایە نێو یاریگا بەخۆمان دەوت ئەمە خەونە، نابێت و راستی نیە”.

هەروەها باسی ئەوەی کرد مەدرید پارەیەکی زیاتریان داوە و وتی “لە شاری سیڤیلیا بووین، هەردوو ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا گرێبەستیان پێشکەشکرد، گرێبەستەکەی مەدرید باشتر بوو بەڵام بارسا هاتنە ماڵەوە و گرێبەستەکەیان لەگەڵ خۆیاندا هێنابوو، لەوێ توانیان رازیم بکەن چونکە وتیان ئێمە پڕۆژەیەکمان هەیە بۆ کوڕەکەت و پاش چەند ساڵێک ئەنجامەکەی دەبینیت”.

ئانسو تەنیا ١٨ رۆژ لە ڤیسێنتی مارتینێز گەورەترە کە لاوترین یاریزانی مێژووی بارسایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button