ئیسپانیاگرنگترین

مارکا : زیدان بڵێسەی ڤینیسیوسی خامۆشکردووە

یاریگا-رۆژنامەی مارکا زینەدین زیدان تۆمەتباردەکات بە هۆکاری دابەزینی ئاستی ڤینیسیوس جونیۆر.

لاوە بەڕازیلییە بەهرەمەندەکە لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نیە و رۆژنامەکەش پێی وایە هۆکارەکەی گۆڕینی پێگەی یاریکردنیەتی لەلایەن زیدانەوە. لەگەڵ ئەوەی ڤینیسیوس تەواوی تەمەنی لە باڵی چەپ یاری کردووە بەڵام ئێستا زیدان زیاتر لە باڵی راست یاری پێدەکات و ئەوەش کێشەی تەکنیکی بۆ دروست کردووە.

هەروەها مارکا دەڵێت یاری پێنەکردنی لە پێکهاتەی سەرەکیدا بەرامبەر ڤالۆدۆلید  و تۆمارنەکردنی گۆڵ لە متمانەی یاریزانەکەی کەمکردووەتەوە و کاریگەری هەبوو لەسەر ئەو ئاستە خراپەی لەو یارییەدا نیشانی دا. تا ئەو ئاستەی زیدان لە  کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەدا وتی “کە ڤینیسیوس هاتە نێو یاریگا، نیوەی دووهەم بۆ ئێمە خراپتر بوو”.

ڤینیسیوس جونیۆر وەرزی رابردوو لە گەرمەی قەیرانێکی قوڵی ئاست و ئەنجامدا، سەرەڕای بچووکی تەمەنی باشترین یاریزانی ریاڵ مەدرید بوو، بەڵام دوای پێکانە درێژخایەنەکەی و گۆڕینی راهێنەر، بە هەمان ئاستەوە نەبینرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button